ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی ئێسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر بنكه‌ی نیزامی و مووشه‌كی سپای قودس له به‌نده‌ری “ته‌رتووس” له سووریه و به‌هۆیه‌وه سێ فه‌رمانده‌ی باڵا و سێ ئه‌ندامی ئه‌و هێزه كوژران و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای قودس ویستوویانه له‌ڕێگه‌ی گوندێكی نزیك به‌نده‌ری “ته‌رتووس”ه‌وه مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگه‌یه‌ننه ده‌ستی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان، به‌ڵام ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كۆگاه و بنكه‌كانی سپای قودسی له ده‌ورووبه‌ری “ته‌رتووس” كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ فه‌رمانده‌ی باڵای سپای قودس كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.