کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژران وبرینداربوونی سێ سووختبه‌ر له‌ سیستان و به‌لووچستان

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژت، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و دانانی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌نزیك شاره‌كانی ئێرانشار و دزاپ، دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌نزیك شاری ئێرانشار ته‌قه‌یان له‌ وانتێكی سووختبه‌ران كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ‌ سووختبه‌رێك به‌ناوی “مه‌حموود جه‌مشید زێهی” گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌ی “دزاپ”، به‌ربه‌ستیان بۆ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران داناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “به‌هرام شه‌هنه‌وازی” گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-