کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژران و برینداربوونی ٩٥ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی كلیسایه‌ك له‌ میسر

نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كلیسایه‌ك له‌ شاریجیزه‌ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه‌ ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێریڕۆیتێرز، ئاگره‌كه‌ به‌هۆی دزه‌كردنی كاره‌باوه‌ هه‌ڵگیرساوه‌ و كلیساكه‌ پڕ بووه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ به‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ و تا ئێستا ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوژراوان و برینداره‌كان هه‌یه‌. پۆلیسی میسر له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: پێشتر گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكان تاوانی له‌و شێوه‌یان ئه‌نجام داوه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دڵنیا نین له‌ ئه‌گه‌ره‌كان و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-