ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له نزیك گوندی “كوچكی سه‌رۆ”ی سه‌ر به شاری بۆكان وه‌رگه‌ڕا و ئاگری گرت و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و دوو منداڵیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له‌نزیك گوندی “كوچكی سه‌رۆ” له جاده‌ی نێوان سه‌قز- بۆكان ڕوویداوه و ئۆتۆمبێلێكی پرۆ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی گۆنتڕۆڵ وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگری گرتووه و به‌داخه‌وه شۆقێره‌كه‌ی كه ژنێك بووه گیانی له‌ده‌ست داوه و كۆڕه‌كه‌ی و نه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.