کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كه‌م كرانه‌وه‌ی ١٣ هه‌زار كارمه‌ندی ئیداره‌ی خزمه‌تگوزاری كۆچبه‌ران له‌ ئه‌مریكا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی خزمه‌تگوزاری كۆچبه‌رانی ئه‌مریكا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی ٥٠ له‌سه‌دی داهاتی ئه‌م ئیداره‌یه‌ به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌نیازه‌ ١٣ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌نده‌كانی كه‌م كاته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، به‌دوای كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌ شیركه‌ته‌ گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مریكا، سه‌رئه‌نجام ئیداره‌ی خزمه‌تگوزاری كۆچبه‌ران ناچار بوو كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی ٥٠ له‌سه‌دی داهاتی مانگانه‌ی، ٧٠ له‌سه‌د له‌ هێزی كاری خۆی كه‌م كاته‌وه‌. هاوكات وته‌بێژی ئه‌م شیركه‌ته‌ ڕایگه‌یاندووه‌: به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی شیركه‌ت تا مانگی داهاتوو، ١٣ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له‌ كارمه‌نده‌كانی ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ مه‌ره‌خه‌سی.

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “شیرین سه‌عدی” له‌ تاران

-

كوژرانی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی پاكستان

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

-

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-