کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

فڕێدانی پێنج هه‌زار كۆرپه‌ڵه‌ له‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا له‌ ئێران

به‌ پێی تۆێژینه‌وه‌كانی كارناسێكی بواری كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناویمحه‌ممه‌د ڕه‌زا مه‌حبووب فه‌ڕ، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كۆرپه‌ڵه‌ له‌ نێو سه‌تڵی زبڵ و كه‌لاوه‌ی شاره‌ جیاجیاكانی ئێران فڕێدراون.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و بسپۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ڕۆژانه‌ نویكه‌ی دوو هه‌زار بۆ دووهه‌زار و ٥٠٠ كۆرپه‌ڵه‌ له‌ سه‌راسه‌ری ئێران له‌ناوده‌برێن، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ پاش بڕیاری وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی ده‌رمانی پێشگیری له‌ دووگیانبوون، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌. ناوبراو هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ بۆ‌، هه‌ژاری، په‌سه‌ندكردنی یاسایی ناكارمه‌ی وه‌كوو (یاسای پشتیوانی بنه‌ماڵه‌یی و جه‌وانی) له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی ڕژیمه‌وه‌، و نه‌بوونی ئیمكاناتی پشتگیری و ده‌رمانی به‌ تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان، هه‌روها دابه‌زینی ئاستی ئه‌خلاق له‌ كۆمه‌ڵگادا گه‌ڕانده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز و سنه

-

گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ چه‌ند شار

-

ئه‌منیه‌تی كردنی سنه‌ بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی کرێکار

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

بانگهێشتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ سنه‌ و تاران

-