ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتانی سوید، نۆ‌رویژ، ئاڵمان، كانادا و ئا‌مریكا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری ئۆسلۆی نورویژ وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “گوتنبێرگ” و “ستۆكهۆڵم”ی سوید ئێرانیان به‌شداری به‌رینیان له ڕێپێوانی پشتیوانی له گه‌لانی ئێران كرد و له شاری “هامبوورگ” و “به‌رڵین”ی ئاڵمانیش ئێرانیان كۆبوونه‌وه‌ی به‌هێزیان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی دانیشتووی “وه‌نكووڤێر”ی كانادا و “سه‌ن دییه‌گۆ”ی ئا‌مریكا له دوو ڕێپێوانی گه‌وره‌دا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئازادی و به‌رابه‌ری.