کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای ١٠ ساڵ بەندکران بەسەر شەڕفانێکی هێزەکانی هەسەدە

دادگای تورکیە سزای ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەر ژنە شەڕفانێکی هەسەدە بە ناوی چیچەک کۆبانێدا پەسەند کرد کە پێشتر لەلایەن سوپای تورکیەوه‌ و له‌ ئۆپراسیۆنی سەربازی داگیرکردنی شاری “عەین عیسادا” دەستگیرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “دوزگین تەمۆ” ناسراو بە “چیچەک کۆبانێ”، کاتێک لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیە و میلیشیاکانی بۆ سەر عەین عیسا لە گوندی “مشفەرە” دەستگیرکرا، گواسترایەوە بۆ شاری ئورفا لە باکووری کوردستان و لە لایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی “تێکدانی یەکڕیزی وڵات و دەوڵەت” سزای ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-