به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و سنه به ناوه‌كانی “شاكر بێهرووزی و پووریا ئه‌حمه‌دی” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “شاکر بێهروزی” خەڵکی دزی مەرگەوەڕ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شاكر بێهرووزی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاش ساڵێک و ٩ ڕۆژ ڕاگیرانی له ژووری تاکەکەسی سپای ئەلمەهدیی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا. له لایه‌كی دیكه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “پووریا ئەحمەدی” کە له مانگی گوڵانی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌مشاره، بە سێ مانگ و یەک رۆژ زیندان مەحکووم کراوه. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” مەحکووم کراوە.