ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا شه‌به‌كه‌یه‌ك پێكهاتوو له ٧ كه‌سایه‌تی و شه‌ش ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیكی كۆماری ئیسلامی له ئێران و چین و هۆنگ كۆنگ ته‌حریم كرد.
چه‌ند كاتژمێر پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ته‌حریمانه، سپای پاسداران هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی هایپرسۆنیكی تازه‌ی به ناوی “فه‌تاح” به‌ڵاو كردبوو. ده‌فته‌ری كۆنتڕۆڵی داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و شه‌به‌كه كاری مامه‌ڵه‌ی ئه‌رز و كڕینی قه‌ته‌عاتی زه‌روور بۆ سه‌نعه‌تی نیزامی ئێرانیان ئه‌نجام داوه و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ته‌حریم كراون.