وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامرێكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر چه‌ند شیركه‌ت و كه‌سایه‌تی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران‌دا سه‌پاند.
پاش سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و ناڕه‌زایه‌تیی جیهانی له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ شیركه‌ت و كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری نه‌وتی ئێرانی كه ئاڵای پانامای هه‌ڵدابوو خسته نێۆ لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.