کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئاڵمان و كاناداوه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان پێشنووسی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم ئاماده‌ كرد و ده‌وڵه‌تی كاناداش چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی خسته‌ نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، ١٦ كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی كه‌ ده‌ور و نه‌خشیان له‌ سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران هه‌بووه‌ ده‌خرێنه‌ نێو لیستی گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپاوه‌ و بڕیاره‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ ئۆكتۆبه‌ر به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا باسی لێوه‌ بكرێت. ڕۆژنامه‌یئێشپیگلی ئاڵمانی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دیپلۆماته‌كانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه‌، دانمارك، ئیسپانیا و ئیتالیا و كۆماری چیك پێشنووسی سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی بخنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی كاناداش ٢٥ كه‌سایه‌تی و ٩ ناوه‌ه‌ندی ده‌وڵه‌تی ڕژیمی خستۆته‌ نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌رپرسانی باڵای سپای پاسدارانن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-