به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌ر نیووز، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “سه‌نعان قادرزاده”، “هه‌ژار مه‌حموودیان”، “فه‌رعان حه‌سه‌ن زاده” و “سوله‌یمان ئه‌ره‌س زاده” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سه‌رجه‌م به ١٢٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق و ١٩ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و چوار هاووڵاتیه له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری شنۆوه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “ڕه‌زایی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به زیندان، شه‌لاق و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، “هه‌ژار مه‌حموودیان” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق و ١٩ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن جهای ماڵی مه‌حكووم كراوه، هه‌روه‌ها “سوله‌یمان ئه‌ره‌س زاده” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، “سه‌نعان قادرزاده” به ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و “فه‌رعان حه‌سه‌ن زاده” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.