ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی ڕوویان كرده ده‌شت و چیاكانی ده‌ورووبه‌ر و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئێران و دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوازی جۆراوجۆر درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له زۆربه‌ی شاره‌كان به فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مووسیقی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكییان كرد. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له هه‌ندێك شار لاوانی شۆڕشگێڕ به‌نێره‌كانی حكوومه‌تیان سووتاندووه و له چه‌ند شاری دیكه‌ش به كۆكتل مۆلۆتۆف هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی به‌سیج، ده‌فته‌ری ئیمام جومعه و دادگوسته‌ری.