ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، جلیسقه زەرده‌كانی فەرانسه بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی خۆپیشاندان دژی کاپیتالیست و ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بانگەشەی زیاتر بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و ڕیفراندۆم ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جگە لە ناڕەزایی دەربڕینی به‌هۆی قەیرانەکان لە هه‌زینه‌كانی ژیان و هەڵئاوسان دەڵێن: نەخۆشخانەکان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان لە تەندروستییەکی خراپدان. جوڵانەوەی جلیسقه زەرده‌كان کە لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 2018 لە فەرانسه دەستی پێ‌کرد لە وەڵامی بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی و خراپبوونی باری ئابووری، بە خۆپیشاندان دژی سیاسەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی سەرۆک “ئیمانوێل ماکرۆنین”.