کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی “ئەیووب ئەحمەدی” لە شاری سنە

دەستبەسەرکردنی ئەیووب ئەحمەدی لە شاری سنە 1

شەوی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “ئەیووب ئەحمەدی”، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئارەنان”ی سەر بە شاری سنە، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خانەباغێکدا دەستبەسەرکرا.

“ئەیووب ئەحمەدی”، ئامۆزای “عەلی و دیار ئەحمەدی”یە کە ٢٤ ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەکراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دەستبەسەرکرانی “ئەیووب ئەحمەدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندووتیژانە بووه‌ و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ لاوه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.