کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی ٥ کەس لە شارەکانی کوردستان

لانی کەم چوار کەسی دانیشتووی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر”، ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چوار کەسە و پاش دەستبەسەر کردنیان، ماڵەکانیشیانیان بە وردی پشكنیون. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو چوار کەسە لەبەردەستدا نییە. بەپێی هەواڵێکی دیکە “ئەحمەد ڕەزا حائێری” بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری ئیلام، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “هه‌لمه‌ت مورادی” چالاكی سیاسی و كرێكاری له‌ توركیا

-

بانگهێشت کردنی شه‌ش چالاكی مه‌ده‌نی له‌ ئاودانانی ئیلام

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی چوار شاخه‌وان به‌هۆی لافاو له‌ هه‌رێمی كوردستان

-

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-