ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئوستانه‌كانی قه‌زوین و كه‌ره‌ج، به نوێنه‌رایه‌تی هاوكاره‌كانیان له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” دیداریان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی قه‌زوین و كه‌ره‌ج له‌و دیداره‌دا وێڕای پشتیوانی خۆیان له موعه‌لیمانی ئازادكرا‌و هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوان ده‌ربڕی . جێگای ئاماژه‌یه كه “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “مه‌سعوود نیكخواه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له‌م دوایانه‌دا و پاش چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران له زیندانی ئێڤینی تاران به‌دانانی وسێقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی ئازادكرابوون.