ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی “سه‌قز“، “مه‌ریوان“، “سنه” و “دیوانده‌ره” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی زیندانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی“، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه“یان كرد و پشتیوانی خۆیان له ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه وێڕای پشتیوانی خۆیان له ناوبراوان ڕایانگه‌یاند: داخوازییه‌كانی مۆعه‌لیمان، داخوازی ته‌واوی گه‌لانی ئێرانه و جێگای مۆعه‌لیم زیندان نییه و ئێمه خوازیاری ئازادی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه‌ن. شایانی باسه كه “شه‌عبان محه‌ممه‌دی“، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركران و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.