ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، تەرمی دوو کۆچبەری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەسەر سنووری نێوان تورکیا و بۆلغارستان دۆزراوه‌ته‌وه كه هێشتا هۆكاری مردنیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئەو دوو کۆچبەرە مام و برازا بوون و ناسناویان برییته له: “عارف محەممەد تاهیر” و “محەممەد عێزەدین تاهیر”. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ر عارف و محه‌ممه‌د له سنووری نێوان توركیا و بۆلغارستان ونبوون تاكوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمه‌كانیان دوزرایه‌وه و ئێستا له پزیشكی دادی بۆلغارستان دان.