کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌وری نوێی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی‌ كرێكارانی ڕێگای ئاسن

به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢١ و ٢٢ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌كانی خۆراسان، زاگرۆس، وه‌رامین، كه‌ره‌ج و هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسنی ١ و ٥ی مێترۆی تاران، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی ته‌رحی “تجمیع قرارداده‌كان” و ساتوسه‌ودای ناوه‌ندی قه‌زایی  ڕژیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانن. كرێكارانی ڕێگای ئاسن ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ئه‌گه‌ری په‌رداخت نه‌كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ئاست گه‌نده‌ڵی و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و له‌ بارودۆخێكی دژواری كاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-