به پێی ڕاپۆرتهكان، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی خهڵك له كوردستان ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قەزای کەڵاتەرزانی سهر به شاری سنە دەستبەسەر کران.
به پێی ههواڵی گهیشتوو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ، هێزەکانی ڕژیم له شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دانیکش“ سەر بە قەزای کەڵاتەرزان و لانیکەم سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەو سێ کەسە ئومید سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی و ئاسۆ محەمەدی ڕاگەیەندراوە کە دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. جێگهی ئاماژهیه، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە له هۆكاری دەستبەسەر کردنی ئەو سێ كهسه و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە وەپاڵیان خراوە، نەزانراوە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.