کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و پیرانشار

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “کەیوان نژاد ڕەسووڵ”، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سۆران موعین‌دووست”، و “ئەهوەن فرووزان”، خەڵکی گوندی “گەورە قەڵا” سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

“کەیوان نژاد ڕەسووڵ” خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو. جێی ئاماژه‌یه‌ “کەیوان نژاد ڕەسووڵ” بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە. به‌ پێی راپۆرته‌كان، هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “سۆران موعین‌دووست”، و “ئەهوەن فرووزان”،بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-