به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ و کامیاران کە لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محەممەد خاتری” خەڵکی شاری کامیاران کە پێشتر حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئه‌مشاره کرا. ناوبراو له مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە گوندی “شاهینی” سه‌ر به‌مشاره دەستبه‌سەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە قه‌راری وهسێقهی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. لەلایەکی دیکەوە، “کەیوان موکەڕەمی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی یەک ساڵ زیندان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره گوازراوەتەوە. ناوبراو به تۆمه‌تی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” لە رێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.