كۆنفێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتییه سێنفییه‌كانی كامبۆج ڕایگه‌یاندووه: له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌ر جۆره ئێعتڕاز و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، جگه له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندان هیچ شتێكی دیكه‌ی به‌دواوه نه‌بووه.
ئه‌م كۆنفێدراسیۆنه ڕایگه‌یاندووه: “رۆنگ چۆن” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كێتیی كرێكارانی كامبۆج له مانگی ژۆئه‌نی پاره‌كه‌وه به‌هۆی ڕه‌خنه گرتن له ده‌وڵه‌تی ڤییه‌تنام سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی زه‌وی كه‌شاوه‌رزان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت هه‌روا له زیندان ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كێتیی كرێكارانی كاره ناڕه‌سمییه‌كانی كامبۆج له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه، ناوبراو به‌هۆی داواكاری بۆ ئازادكردنی “رۆنگ چۆن”، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كامبۆجهوه تاوانبار ناسراوه.