کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستپێكی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه‌

شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌واڵی په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پترۆشیمیدێنای به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت پێشتر له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا هۆشدایان دابووه‌ به‌رپرسانی ڕژیم كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی نه‌هێنێت مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن. كرێكاران له‌و ڕایگه‌یه‌ندراوه‌دا پشتیوانی خۆیان له‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕیبوو و  داوایان كردبوو ڕژیم ده‌ست به‌جێ سه‌ركوته‌ و ئازای ژنان ڕابگرێت. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی داوایان كرد دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بێ شه‌رت و مه‌رج په‌رداخت بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “شیرین سه‌عدی” له‌ تاران

-

كوژرانی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی پاكستان

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

-

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-