کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان له‌لایه‌ن

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵور، چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان به‌ ناوه‌كانی “سه‌یدئه‌مین عه‌باسی”، “خه‌یرۆڵڵا حه‌قجوویان”، “پاكزاد تاهری” و “نه‌وشاد تاهری” له‌ بازگه‌ی پشكنینی پاتاق له‌ ١٥ كیلۆمتری شاری سه‌رپۆلی زه‌هاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان، “سه‌یدئه‌مین عه‌باسی”، “خه‌یرۆڵڵا حه‌قجوویان”، “پاكزاد تاهری” و “نه‌وشاد تاهری”، به‌یانی هه‌ینی له‌ شاری سه‌حنه‌وه‌ به‌ره‌و كرماشان و به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “سیاوه‌ش حه‌یاتی” وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان و ده‌بیری به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له‌ شاری قه‌سری شیرین ده‌چوون، به‌ڵام له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چوار چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.