ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٤ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هەدیە سوبحانی” تەمەن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه،” خدر موحه‌ممه‌دی”،
“وه‌هاب موحه‌ممه‌دپوور” و “یوونس ئاڵی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها مامۆستا “ئارمان سادقی”، پێشنوێژی گۆندی “حوسێنی” سەر بە شاری “دێولان”، پاش پشتیوانی لە خۆپێشاندانی سەرتاسەری، بانگهیشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کرا.