کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ حیجاببانه‌كانی میترۆی تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ حیجاببانه‌كانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌كرێگیراوێكی ڕژیم له‌ میترۆی تاران هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ژن و سێ كه‌س به‌هۆی به‌رگریكردن له‌ خۆیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی به‌كرێگراوی ڕژیم له‌ ژێر ناوی حیجاببان له‌ میترۆی تاران هێرشی كردۆته‌ سه‌ر چه‌ند ژن و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر لێدان و سێ كه‌س له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی كه‌ڵانته‌ری شاری ڕه‌ی گوازراونه‌ته‌وه‌.