کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو وه‌رزشوان له‌ شاره‌كانی ورمێ و دێولان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و دێولان به‌ ناوه‌كانی “ئه‌فشین نژادعه‌زیز” و “یه‌دۆڵڵا مه‌تاعی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “ئەفشین نژادعەزیز”، یاریزانی فوتساڵی خەڵکی ورمێ، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی شەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٣، “یەدوڵلا مه‌تاعی”  وەرزشوانی خەڵکی دێولان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماوه‌ی چەند کاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌. ناوبراو ڕاهێنەری وەرزشی کاراتەیە، و پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر و دوای دادگایی کردن بە پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

هۆشداریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

-

كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ قه‌زوێن

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ شیراز، ته‌ورێز و مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ شاری میانه

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان

-