کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ورمێ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا مورادی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و “ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی” چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانی ورمێ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئه‌رشاك ڕه‌ئووف گۆنبه‌دی” یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵی تیلگرامی “هه‌ڵبژێر” و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا مورادی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی سنه‌ و كه‌ڵاته‌رزان، و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی كه‌لووپه‌لی سه‌خسی ناوبراو و هاوژینه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفی و مه‌ده‌نییه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری سنه‌

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ پیرانشار

-

پۆلۆمپ كردنی ڕستوورانی “ڕۆمانۆ” له‌ شاری سه‌قز

-

دۆخی ناله‌باری “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ باكووری كوردستان

-