ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، “مه‌جید كه‌ریمی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه و “مه‌سعوود فه‌رهیخته” ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی و كۆمیته‌ی دانووستان بۆ ئازادی مۆعه‌لیمانی ئیسلامشار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به پێی زانیارییه‌كان، “مه‌جید كه‌ریمی” و “مه‌سعوود فه‌رهیخته” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له مۆعه‌لمیانی شاری سنه كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی مۆعه‌لیمانی زیندانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه”، سه‌ردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنه‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.