له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم 22 هاووڵاتی دیكه‌یان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم باوكی گیا‌نبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ئه‌میر حسێن به‌ساتی“یان به‌ناوی “غوڵام و دوو خوێندكاری دیكه‌ی خه‌ڵكی كرماشانیان به‌ناوه‌كانی “شه‌كیبا هووشیار” و “عه‌لی ڕووزی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، له‌شاری سه‌قزیش “عادڵ كه‌ریمیان“، “مادیح فه‌دایی“، “خالد جه‌ڕابی“، “هاوڕێ محه‌ممه‌دیانی“، “حسێن نه‌سرۆڵڵاهی“، “عێززه‌تۆڵڵا شێخی“، “ڕه‌زا ئیتانلوو” و “ئاروین مورادی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره، له‌شاری خۆڕه‌م ئاوا “قاسم فازڵی نیا” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ، له‌شاری پاوه “ئایدا ده‌رویشی“، له‌شاری نه‌غه‌ده “كامران خزری نژاد” و “سه‌لیم پیشداد“، له‌شاری تاران “سه‌عید و عه‌لی شیرزاد“، له‌شاری سنه “موختار كه‌ریمی” و “حسێن تاهریان“، له‌شاری بوكان “شۆڕش میرانی” و له‌شاری دێولان “ئه‌مجه‌د به‌خیتاری“، “سه‌نعان خالدیان” و “ئۆمید موحێبی زاده” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.