کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكوانیكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكوانیكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری سنه‌ 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چالاكوانیكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “ئیقبال مه‌جیدی”  ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه‌‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر شۆینی كاره‌كه‌ی “ئیقبال مه‌جیدی” چالاكووانی ژینگه‌پارێزه‌ی له‌ خیابانی غفوری سنه‌ و به‌بی به‌ڵگه‌یی قه‌زایی ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار گواسته‌وه‌. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا به‌ ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو و شۆینی ڕاگیرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌.