كرێكارانی ڕۆژکار و حه‌جمی شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنووب، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، كرێكارانی ڕۆژکار به‌ڕێوبه‌رانی به‌رده‌وامی كاری هاوشێوه‌ن كه به هۆكاری نه‌گۆرانی دۆخی پیشه‌ییان له ئیمكاناتی هاوشێوه‌ی هاوهكارهكانی دیكه‌یان بێبه‌ش كراون. كرێكارانی ڕۆژکار سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاری له مافه‌كانی ئیزافه‌كاری، پاداش، ئایتمه‌كانی تایبه‌ت، بیمه‌ی ته‌كمیلی، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و هه‌بوونی ناسناوه‌ی كاری بێبه‌شن.