سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغڵییان، له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، به دوای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێشتا هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی خستنهوگڕی به‌رهه‌م هه‌ڵنه‌گرتووه و كرێكاران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته، ئه‌منییه‌تی شوغڵییان له مه‌ترسیی دایه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كرێكاران به واژۆكردنی تومارێك خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ بوون.