كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ ٤٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغلیان و جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ له چوونه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان بوارد و له‌ئاستی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی، ڕێپێوان له‌ئاستی شار و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، له‌ئاست بێده‌نگی به‌رپرسانی باڵای ئۆستانی خوزستان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.