ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، “تاران”،”ته‌برێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”،”قه‌زوین”، “ڕه‌شت”، “كرمان”،”بنا‌و”، “یه‌زد”،”ئیسلام شار”، “دێهلوران”،”ساری” “ئه‌رده‌بێڵ”، “زه‌نجان”، “نه‌غه‌ده” “جوانڕۆ”،”پاوه”، “ئیزه”، “به‌نده‌ر عه‌باس”،”گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”،”تكاب”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “سه‌لاس باواجانی” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه له شاره‌كانی “جوانڕۆ” و “پیرانشار” هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی “دووشكا” و “كالی ٥٠”، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر كردووه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون هه‌روه‌ها بەهۆی زۆر بوونی ژمارەی ئەو بریندارانەی گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانەیجوانڕۆ و کەم بوونی خوێن، لە نەخۆشخانەی کرماشانەوەکاروانێک خوێنڕەوانەی ئەو شارە کرا، بەڵام لە دەروازەکانی شار لە لایەن سپای پاسدارانەوە بەری پێ‌گیرا و نەیانهێشتئەو خوێنە بگاتە بریندارەکانی نێو نەخۆشخانەی جوانڕۆ.