به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و دژبه‌به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری تاران یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان داگیركردووه و وێڕای هه‌بوونی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كانیان داخستووه. شایانی باسه كه شه‌وی ڕابردووش تا ده‌ڕنگانی شه‌و، شه‌قامه‌كانی “وه‌لی عه‌سر” و بلواری كه‌شاوه‌رز ناڕه‌زایه‌تیه‌كان درێژه‌ی هه‌بووه و بڕیاره ئه‌مڕۆش له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ده‌ست پێبكاته‌وه.