کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ئاست بێ ئاوی له‌ ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندیبه‌نافی سه‌ر به‌شارستانی كازروون و خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی گوندیبه‌نافی كازروون، ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه‌ له‌و گونده‌ ئاویان نییه‌ و چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه،‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌خزه‌نی ئاوی گونده‌كه‌ و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. هه‌روه‌ها دانیشتووانی شاری هه‌مه‌دانیش بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست بێ كه‌فیایه‌تی به‌رپرسانی ڕژیم نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

-

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی ڕەزایەت خودڕه‌و لە بەردەم دەزگای قەزایی تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ نه‌ساجی برووجێرد

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ ئێران

-