کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ خووزستان و داخرانی ئینترنت

هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه‌ گرانی نان و پێداویستییه‌كانی خۆراك له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی خووزستان، هێڵی ئینترنت له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ داخرا یان له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاری ئیزه‌ به‌ نسیبه‌ت شاره‌كانی دیكه‌ی خووزستان به‌رینتره‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌ داخرانی ئینترنت هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ ڕێگری بكه‌ن. به‌ وته‌ی هاووڵاتییانی خووزستانی، ئه‌و شارانه‌ش كه‌ ئینترنت به‌ ته‌واوه‌تی دانه‌خراوه‌، ئاستی خێرایی هێڵه‌كانی ئینترنت زۆر دابه‌زیوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ خووزستان دژ به‌ گرانی نان و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خۆراك له‌ ڕۆژی ١٥ی گوڵان و پاش بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین هاووڵاتی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ئوستانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-