شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شیركه‌تی مسی “ڕه‌نگین فلز”ی شاری بابه‌ك له كرمان بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی مسی “ڕه‌نگین فلز”ی شاری بابه‌ك ماه‌ی چه‌ند ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره به هه‌ڵدانی خێوه‌ت مانیان گرتووه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن.