کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فوولادی خووزستان

كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌هواز به‌ڕێخست.

كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان خوازیاری ده‌ستبه‌كاربوونی هیڵی نوێی به‌رهه‌مهێنان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداختی حه‌قی سه‌ختی كارن. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و شیركه‌ته‌ كه‌ له‌ ده‌ستی بانكی میللی ئێرانه‌ له‌ جێگه‌ی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان، ڕێگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٧ كه‌س له‌ كرێكارانی بو ناو كارخانه‌ به‌ستووه‌  و ئوستانداری ده‌یه‌وێ به‌ زۆره‌ملی شۆرای ئیسلامی كارمان پێ دامه‌زرێنێت له‌ حاڵێكدا ئێمه‌ به‌ ڕاشكاوانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شۆرای ئیسلامی كارمان ناوێت و خۆمان شۆرای كرێكاریی سه‌ر به‌خۆمان هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی کاسبکارانی پاساژی خورشیدی زرێبار

-

‏كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “مینوو مه‌جیدی” له‌ كرماشان

-

سه‌پاندنی كه‌شی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆی كوردستان

-

په‌یامی “گوڵڕۆخ ئیرانی” به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێكانی

-

كوژرانی چوار كه‌س له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان

-

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی كورد له‌ باكووری كوردستان

-