شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند شاری ئێران بۆ ١٩مین شه‌وی به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و خوێندكارانی مه‌ده‌ره‌سه له كههرهج و تاران به دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” درێژه‌یان به مانگرتن دا و شه‌وی چوارشه‌ممه‌ش شاره‌كانی تاران، قوم، تالش، سنه، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، شیراز و نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی خه‌ڵكی ناڕازی دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان به‌رز كرده‌وه.