کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوای هەوڵەکان بۆ ڕێگیریکردن لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان، خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی کەلار بۆ سلێمانیان داخست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێش نیوەڕۆی دوێنێ، بۆ زیاتر فشار خستنەسەر دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان،خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان به‌رده‌وامبوو، یه‌كێك له‌ خوێندکاریانی ناڕازی ڕایگه‌یاند: سەرەتا ئێمە  ویستمان وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو درێژە بە خۆپیشاندانەکانمان بدەین بۆ بەدەستهێنانی داواکارییەکانمان، بەڵام هەر لەبەیانیەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لەدەوروبەری زانکۆی گەرمیان کۆکرابوونەوە و به‌و هۆیه‌وه‌ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ڕێگای کەلار بۆ سلێمانییان داخست و ڕێگایان بەهاتووچۆی ئۆتۆمبێل نه‌دا.

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “شیرین سه‌عدی” له‌ تاران

-

كوژرانی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی پاكستان

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

-

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-