کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درووشم نووسینی لاوانی ئازادیخواز له‌ زانكۆی ئازادی شاری قوودس

درووشم نووسینی لاوانی ئازادیخواز له‌ زانكۆی ئازادی شاری قوودس 6

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری، لاوانی شۆرشگێر له‌ شاری قودس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌  كۆژرانی  ‌”ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” دیواری زانكوی ئازادی شاری قوودسیان به‌ درووشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی شاری قوودس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوژرانی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” له‌لایه‌ه هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ و ته‌واوی گیانبه‌خت كردوانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” دیواری زانكوی شاری قودسیان به‌ درووشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاند و ناڕه‌زایه‌تی خویان به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا.