ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، موژگان ئێفتخاری” دایكی “ژینا ئه‌مینی” له دوو پۆستی ئینستاگرامی دا ڕایگه‌یاند كه مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی “ژینا ئه‌مینی” له ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی خاڵۆی “ژینا” واته “سه‌فا عائلی” بوو.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان زیاد كردووه و به ده‌یان چالاكی سنفی، كرێكاری و مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. یه‌ك له‌وانه “سه‌فا عائلی” خاڵۆی “ژینا ئه‌مینی”یه كه له ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندرا. بنه‌ماڵه‌ی “ژینا” داوایان له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد له مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “ژینا” له گۆڕستانی ئایچی به‌شداری بكه‌ن و له هه‌ر چه‌شنه تووندووتیژییه‌ك خۆ ببوێرن. هه‌روه‌ها داوایان له دامۆده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم كرد، “سه‌فا عائلی” به زووترین كات ئازاد بكرێت.