به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان ڕایانگه‌یاند: به هۆی مووشك هاوێشتنی گرووپه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌روازه‌ی هاتووچۆی كرێكارانی دانیشتووی غه‌زه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار به‌ستووه و كرێكارانی بێكار كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری هه‌ژاری دانیشتووی نه‌واری غه‌زه ڕۆژانه بۆ كاركردن هاتووچۆی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن و بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كه‌ن. به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی ئێسڕائیل و گرووپه‌كانی “حه‌ماس” و “جیهادی ئیسلامی” ته‌نیا كرێكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه گرووپی ئیسلامگه‌رای “حه‌ماس” ده‌سه‌ڵاتی له غه‌زه به‌ده‌سته‌وه گرتووه بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵه كه ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان وڵاتانی میسر و ئیسڕائیل به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه و ٢ ملیۆن دانیشتووی غه‌زه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.