کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ ئه‌ندۆنێزی

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ ئه‌ندۆنێزی 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ئه‌ندۆنێزیایی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گۆڕانی یاسای كار له‌و وڵاته و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران، خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه له‌لایه‌ن كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنێزی ساز كراوه‌ و كرێكاران له‌ ئاست گۆڕانی یاسای كار به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی بیانی ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هێڵی هه‌ژاری و وه‌لانانی یاسای نوێی درووستكردنی پیشه‌ بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌زاران كرێكار له‌ شاره‌كانی جاكارتا، ماساكار، مێدان، سه‌ماره‌نگ و سورابایا له‌و خۆپێشاندانه‌ به‌شداریان كردووه‌.