کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خۆێندكارانی سۆسیالیست له‌ یۆنان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆێندكارانی یۆنانی له‌ شاری “سالۆنیك” به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای سوور و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌منییه‌تی كردنی زانكۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی یۆنان هێزه‌كانی پۆلیسی بۆ سه‌ركوتی خۆێندكارانی زانكۆ له‌ شاری “سالۆنیك” ڕه‌وانه‌كردبوو و به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ خۆێندكاران، خۆێندكارێك به‌سه‌ختی برینداربوو.  ئه‌م خۆپێشاندانه‌ش به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ ئه‌منییه‌تی كردنی زانكۆكان و پشتیوانی له‌و خۆێندكاره‌ برینداره‌ به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی گرووپه‌ كۆمۆنیسته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌راسه‌ری زانكۆكانی یۆنان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

خۆپێشاندانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و ئورووپا

-